کوردستانی
له سهر پێدانی زەوی بە فەرمانبەران شارهوانییهكان ئاگادار دهكرێنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كرد، ئهوهش بەئامانجی خێراكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەرانى ههرێمدا.
له نووسراوێكهی ئهو وەزارەتهدا هاتووه "داوا لە شارەوانییەكان دەكهین ئەگەر زەویی بەكارهێنانی نیشتەجێبوون لە سنووری شارەوانییەكان هەبوو و بەپێی ماستەر پلانی پەسەندكراو بەردەست بوو پاڵپشت بە ماددەی پیًنج لە رێنمایی ژمارە یەكی وەزارەت، نەخشەی كەرتی بۆ ناوچەكە ئامادەبكرێت".
ئهوهش هاتووه "ئەو شارەوانییانەی كە ماستەپلان (نەخشەی بنەڕەتی)پەسەندكراویان نییە پێویستە پێشنیازی شوێنی گونجاو لە سنووری شارەوانی یان فراوانكردنی شارەوانی بكەن".
روونیشیكردووهتهوه "ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت لەسەر رووبەری 200 مەتر چوارگۆشە دەبێت لە سنووری سەرجەم شارەوانییەكاندا".
پ ح ع