کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا هۆكارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ناوەندی ویلسۆن لە ئەمه‌ریکا بۆ توێژینه‌وه رایگه‌یاندووه، واشنتۆن هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریایە.
ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا دوای هەڕەشەی تورکیا و دەستێوەردانەکانی ئەمه‌ریکا بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنە خۆجەییەکانی دیسانەوە دواخست.
ناوەندی ویلسۆن لە ئەمریکا لە شرۆڤەی خۆیدا سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان وتویه‌تى "ئەمه‌ریکا وەکوو هاوپەیمانی سەرەکی کوردەکان لە سووریا، ئەوانی بەرەو بەڕێوەنەبردنی ئەو هەڵبژاردنە هان داوە".
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "واشنتۆن لە ئەو بابەتەدا پشتی تورکیای گرتووە و داوای لە کوردەکانی کردووە کە هەڵبژاردنەکە دوا بخەن".
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو رۆژى 11ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام بۆ مانگى ئابى ئه‌مساڵ دواخرا.
ع،ه