کوردستانی
دابهشبوونى سووریا له بهرنامهى ئێمهدا نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاواى كوردستان رایگهیاند، دابهشبوونى سوریا له بهرنامهى ئێمهدا نییه.
حسێن کۆچەر، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆسەری رایگهیاند "ساڵی رابردوو ئێمە وەک ئیدارەی خۆسەر دەستپێشخەرییەکمان راگەیاند کە چۆن یەکێتی خاکی سووریا دەپارێزین، چۆن کێشەی سووریا لەناو خۆماندا چارەسەردەکەین و ئەم ئابوورییە بکەینە خزمەتی تەواوی گەلی سووریا".
باسى لهوهشكرد "لەسەر ئەم بنەمایە، لەدەستپێشخەریی ئێمەدا سیستەمێکی لامەرکەزی بۆ سووریا هەبوو، لەو چوارچێوەیەدا هەوڵی زۆر لەگەڵ حکومەتی سووریا درا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئێمەش هەر هەوڵدەدەین".
وتیشى "تائێستا ئەو ئەنجامانەی چاوەڕێی دەکەین بەدینەهاتووە، ئێمە دەمانەوێت کێشەکە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا چارەسەربکەین و تورکیا هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتە نییە، ئەگەر دەوڵەتی سووریا بیەوێت کێشەکان چارەسەربکات، دەرگامان بۆیان کراوەیە و لەم چوارچێوەیەدا هەموو هەوڵێکدەدەین، لە ستراتیژی گشتیی ئێمەدا هیچ دابەشبوونێکی سووریا نییە".
ع،ه