کوردستانی
نێچیرڤان بارزانى ده‌چێته سلێمانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له باره‌ى دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، بڕیاره سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بچێته سلێمانى.
رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى حكومه‌تى عیراق بڵاویكرده‌وه "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەم رۆژانەدا سەردانی سلێمانی دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حزبەكان لەپێناو دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەتایبەت دوای داواكەی كۆمیسیۆن بە دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن".
له ئێستادا دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندایە به‌ڵام به گفتوگۆ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه "سه‌رۆكى هه‌رێم له چه‌ند رۆژى داهاتوو به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانىى كوردستان دیاری ده‌كات".
لەسەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ سلێمانى، رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەكرێت، پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكات، بەتایبەت دوای جێبەجێكردنی هەندێك لە داواكاریەكانی لەوانە گێڕانەوەی كورسی كۆتاكان.
ع،ه