کوردستانی
به‌هۆى رووداوى هاتوچۆ سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، له دوو رووداوی هاتووچۆ لەسنووری قه‌زاى خورماتوو به‌هۆیه‌وه سێ كەس گیانیانلەدەستدا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "یەکێک لە رووداوەکان لەسەر رێگای كەركووك - بەغداد لەنێوان ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر و تاكسێكی روویداوە، لە ئەنجامدا شۆفێری تەكسیەكە گیانیلەدەستداوە".
هه‌روه‌ها "رووداوی دووەم لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر لە رێگای كفری- خورماتوو روویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكان كە خەڵكی كفریە دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە شۆفێرەكەی دیكەش خەڵكی حەویجەیە بە سەختی برینداربووە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
ع،ه