کوردستانی
ترسى حكومه‌تى هه‌رێم له مووچه‌خۆران ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ترسێت له‌وه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بكه‌وێته ژێرده‌ستى عیراق، چونكه ده‌زانێت ئه‌وكاته مووچه‌خۆران باكیان به ده‌سه‌ڵات نامێنێت و رێژه‌ى دهنگهكانیشیان كه‌م ده‌بێته‌وه".
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق تایبه‌ت به مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم، نایه‌وێت مووچه‌ى مووچه‌خۆران به ته‌واوى بكه‌وێته ژێر ده‌ستى حكومه‌تى عیراق، چونكه ده‌ترسێت له‌وه‌ى له كاتى هه‌ڵبژاردندا تۆڵه‌یان لێبكه‌نه‌وه و رێژه‌ى ده‌نگه‌كانیان كه‌م بێته‌وه".
وتیشى "پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانبه‌ران كه مووچهكهىان له عیراقه‌وه بۆ هات، ئه‌وكات هیچ باكیان به حكومه‌تى هه‌رێم نامێنێت و ناترسن له بڕین یان كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌كه‌یان، وه دڵنیان له گره‌نتى كردنى، بۆیه به ده‌نگنه‌دان پێیان ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتداران له سه‌ر حوكم لابده‌ن یان ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه".
روونیشیكرده‌وه "كێشه‌یه‌كى تر هه‌یه كه واى كردووه ئه‌م حكومه‌ته بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه نه‌بوونى به‌دیلى گونجاوه بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و ئه‌وه‌ش خاڵى لاوازى حزبه‌كانى تره".
پ ح ع