کوردستانی
ئاگره‌كه‌ى پاڵاوگه‌كه مه‌زنده‌ى زیانێكى گه‌وره‌ى لێده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌مێك پێش ئێستا، لەسەر رێگای هەولێر - گوێر، ئاگر لە پاڵاوگەیەكى نەوت و گاز كەوتەوە و به هۆى گه‌وره‌یی ئاگره‌كه‌وه پێشبینى ده‌كرێت زیانێكى زۆرى لێبكه‌وێته‌وه.
ئاگره‌كه لە پاڵاوگەیەکی ئەهلی نەوت و گاز كه‌وتووه‌ته‌وه و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، له هه‌وڵى کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
هاوكات، تاوەکو ئێستا زانیارییه‌كان له باره‌ى زیانى ئاگره‌كه به‌وردى نازاندرێت، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستكه‌وتوون، زیاتر لە دوو بریندار هەیه و چوار ئۆتۆمبێلیش لەناو پاڵاوگەکە سووتاون.
سه‌باره‌ت به هۆكارى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ش، باس له‌وه ده‌كرێت "لە کاتی بەتاڵکردنی نەوتی خاو لەلایەن کرێکارێکەوە ئاگرەکە دروستبووە و دواتر تەشەنەی سەندووە و هەموو پاڵاوگەکەی گرتووەتەوە".
پ ح ع