کوردستانی

باقرى كه‌نى سه‌ردانى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


باقرى كه‌نى سه‌ردانى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سوریا و لوبنان، عه‌لی باقری كه‌نى، سه‌رپه‌رشتیارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، له‌و سه‌ردانه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عیراق كۆده‌بێته‌وه‌.

محه‌مه‌د كازم، باڵیۆزى ئێران له‌ عیراق رایگه‌یاند "پرسه‌ دوقۆڵییه‌كان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا تاوتوێ ده‌كرێن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دوایین پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌، له‌وانه‌ش پێشهاته‌كانی غه‌ززه‌ و فه‌ڵه‌ستین".

وتیشى "بڕیارە دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، عه‌لی باقری رۆژی هه‌ینی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتى كوردستان و، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها "دواتریش سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان