کوردستانی

12 كاتژمێره‌ ئاگره‌كه‌ى پاڵاوگه‌ى هه‌ولێر كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


12 كاتژمێره‌ ئاگره‌كه‌ى پاڵاوگه‌ى هه‌ولێر كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى 12 كاتژمێره‌ ئاگر له‌ پاڵاوگه‌كه‌ى رێگاى هه‌ولێر گوێڕ به‌ربووه و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیش بێهیوابوون و شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

شه‌وى رابردوو ئاگر له‌ پاڵاوگه‌یه‌كى رێگاى هه‌ولێر گوێڕ كه‌وته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ باس له‌ زۆرى ئاگره‌كه‌ ده‌كرا، تیمه‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه‌ له‌ چه‌ندین ناوچه‌وه‌ رۆشتنه‌ شوێنى ئاگره‌كه‌ به‌ڵام سودى نه‌بوو.

بەرگری شارستانی هەولێر رایگه‌یاند "پاڵاوگەکە نایاساییەو مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نه‌بووه‌، نزیکەی 35تیمی ئاگر کوژینەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون، به‌ڵام سودى نه‌بووه‌".

هه‌روه‌ها "به‌هۆى زۆرى و فراوانى ئاگره‌كه‌ 10 کەس برینداربوون و سێ ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی سوتاون".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان