کوردستانی
كه‌سه مه‌ترسیداره‌كه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له لایه‌ن ئاسایشى سۆرانه‌وه كه‌سێك ده‌ستگیركرا، كه به چه‌ندین ئه‌كاونتى جیاواز و جۆراوجۆرى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ببووه مایه‌ى مه‌ترسی له سه‌ر ژیانى هاوڵاتییان و هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆ تایبه‌ته‌كانیانى ده‌كرد.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران، له راگەیەندراوێكدا رایگه‌یاندووه "هێزەكانیان لە قەزای خەلیفان، كەسێكیان بەناوی ( ج. ع. ر ) دەستگیركرد، بەتۆمەتی هەڕەشەكردن و ناو زڕاندن و داواكردنی پارە لە چەندین خەڵك لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبەرانبەر بڵاونەكردنەوە و سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەكانیان".
راشیگه‌یاندووه "تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە، لە رێگەی (3) ئەكاونتی فەیسبوك و (11) Gmail و (6) تویتەر و (4) سناپ و (3) تیلیگرام و (4) ئینستاگرام و چەندین ئەكاونتی تیكتۆكەوە ئەو كارانەی ئەنجامداوە، لەو تاوانەشدا چەندین كەس لە دەرەوەی وڵات هاوكاری تۆمەتبار بوونە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی ( 2 ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن) راگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە".
ئاسایشی سۆران روونیشیكردووه‌ته‌وه "لەماوەی شەش مانگی رابردووا پێنج كەس لەسەر هەمان بابەت دەستگیركراون".
پ ح ع