کوردستانی
پیاوێك له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ى و دوو منداڵییه‌وه ده‌كوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "ته‌رمی پیاوێك له لایه‌ن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەته‌وه له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ى و دوو منداڵى كوشتوویانه".
لە راگەیه‌ندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد "دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگادار كرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێلكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا".
راشیگه‌یاندووه "لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تاوه‌كو ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە، سەرەنجام و كەمتر لە چوار کاتژمێر لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "ئێستا هەرسێ تۆمەتبار ( ج. ف. ح، لەدایكبووی 1987)، (هـ. هـ. م، لە دایكبووی 2008) و (هـ. هـ. م، لەدایكبووی 2006) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون".
پ ح ع