کوردستانی
سه‌نتەری زانیاریی ناڕه‌حه‌تییه‌كانى گه‌شتیاران ده‌ڕه‌وێنێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ى جه‌ژن و بۆنه‌كاندا، گه‌شتیارێكى زۆر روو له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزارى سلێمانیش باس له ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات به‌و بۆنه‌یه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ كارئاسانیكردنى گه‌شتیاران چه‌ندیدن هه‌نگاو ده‌گرنه‌به‌ر".
له‌وباره‌یه‌وه، ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەی پێشوازییان لە بازگەکان و خاڵەسنوورییەکان و فڕۆکەخانە ھەیە و رێبەر و نەخشەی گەشتیاری بە چەند زمانێک دابەشدەکەن بە سەر گەشتیاراندا".
وتیشى "هه‌روه‌ها لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونیان ھەیە و سەردانی ئۆتێل و مۆتێل و چێشتخانەکان دەکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر قۆرخکاری لە نرخ یان کەمی خزمەتگوزاریی ھەبێت، چارەسەری بکەن".
وته‌بێژه‌كه‌ى گه‌شتوگوزار، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "سه‌نتەری زانیاریی گەشتیارییان ھەیە له سه‌ر شه‌قامى سالم و لە رێگەیەوە ھاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو گەشتیارانە دەکرێت كه نا شارەزان و بیانەوێت شوێنی حەوانەوە یان ناوچەیەکی گەشتیارییان دەستبکەوێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ھێڵی گەرمیان ھەیە کە ژمارە تەلەفونە و لەسەر چاپکراوەکانیان ھەیە، بۆ ئەوەی کەسێک لە ناوچەیەکی دوورەدەست تووشی حاڵەتێکی نەخوازراو بوو پەیوەندی بکات، تاوه‌كو لایەنی پەیوەندیدار بەھانایەوە بڕوات و رێکاری پێویستی بۆ بگیرێتەبەر".
پ ح ع