کوردستانی
ده‌نگێكى به هێز بیسترا و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سلێمانى ده‌نگێكی به‌هێز بیسترا و ئاسایشى هه‌رێم، پشتڕاستى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌شتوون به ئه‌نجام".
سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمى كوردستان ئاشكرایكرد "ئاگادار كرانەوە لە دەنگێكی بە هێز و تیمەكانیان لە شوێنی بیستنی دەنگەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە".
وتیشى "ده‌نگه‌كه له نزیك گوندی عەزیزاوای شارى سلێمانی بیستراوه و دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان، ئه‌نجامه‌كه‌ى بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
پ ح ع