کوردستانی

مه‌رزێكى نێوده‌وڵه‌تى داده‌خرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌رزێكى نێوده‌وڵه‌تى داده‌خرێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌، یه‌كه‌م رۆژ مه‌رز به‌ رووى ئاڵوگۆڕى بازرگانییدا ده‌داخرێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ گه‌شتیاران ناگرێته‌وه‌ و به‌رده‌وام مه‌رز له‌ رۆژانى جه‌ژندا كراوه‌ ده‌بێت".

عه‌باس ئیسماعیل، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ یه‌ك رۆژ مه‌رزه‌كه‌ داده‌خه‌ن، كه‌ ئه‌ویش یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن ده‌بێت بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر، و رۆژى دواتر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌".

وتیشى "داخستنه‌كه‌ش له‌ رووى ئاڵوگۆڕى بازرگانییه‌وه‌یه‌ و له‌ رووى هاتوچۆى گه‌شتیارانه‌وه‌ ئاساییه‌".

ناوبراو، روونیشى كرده‌وه‌ "گه‌شتیاران چى ئێرانى بن یاخود عیراقی، له‌ هه‌ر كاتێكدا بیانه‌وێت به‌ مه‌رزه‌كه‌دا تێپه‌ڕن، ده‌توانن به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك تێپه‌ڕن و مه‌رز به‌رده‌وام كراوه‌یه‌".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان