کوردستانی

ئێران هاوڵاتییانى وڵاته‌كه‌ى له‌ سنورى سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هاوڵاتییانى وڵاته‌كه‌ى له‌ سنورى سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

کونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.

بەگوێرەی راگەیاندنی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی "هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی سلێمانی دەتوانن لە رۆژی هەڵبژاردندا بە یەکێک لە بەڵگەنامەکانی وەک هەویە، ناسنامە، کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆرتەوە بچنە کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی ودەنگ بدەن"؟

دەشڵێت "بەمەبەستی وەرگرتنی دەنگی ئێرانییەکان، سندوقەکانی دەنگدان لە شارەکانی هەڵەبجە، که‌لار، کەرکوک دادەنرێت و لە داهاتووشدا کاتی دەنگدان و شوێنی سندووقەکانی دەنگدان دیاری دەکرێت و رادەگەیێنرێت".

بڕیاره‌ رۆژى 28ى ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ڕێوه‌بچێت و شه‌ش كاندید ركابه‌رى ده‌كه‌ن بۆ شوێنه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌یسى، سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ئێران.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان