کوردستانی
كورد هێزى خۆى لهناو سوپاى عیراق له دهستداوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
راوێژکاری سەربازیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئێستا کورد لە سوپا و هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆی عیراق پۆستەکانی لێ وەرگیراوەتەوە و پێشتر 20٪ی سوپای عیراقی پێکدەهێنا، ئێستا رێژەکەی ناگاتە 2٪.
بابەکر زێبارى، راوێژكارى سهرۆكایهتیی ههرێمى كوردستان رایگهیاند "کورد و سوننە لە سوپا و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی عیراق لابراون، پێشتر کورد 20٪ و سوننە 25٪ی سوپای عیراقیان پێکدەهێنا بەڵام ئێستا رێژەی کورد کەمترە لە 2٪ی سوپاکە".
وتیشی "پێشتر کورد پۆستەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عیراق و ئەمینداری ئاسایشی گشتی و بریکاری هەواڵگری و بریکاری وەزیری ناوخۆ و یاریدەدەری ئەرکانی سوپای هەبوو، ئێستا هیچ یەکێک لەو پۆستانەی بەدەستەوە نەماوە و پێم سەیرە بەرپرسانی کورد گوشار ناکەن و داوای ئەو پۆستانە ناکەنەوە".
باسى لهوهشكرد "هاوپەیمانان ویستیان درۆن بدەنە پێشمەرگە بەڵام حکومەتی عیراق رێگەی نەدا".
ع،ه