کوردستانی
په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا: كڕینى سیستمى به‌رگرى بۆ ئاسمانى هه‌رێم خیانه‌ته له عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كڕینى سیستمى به‌رگرى بۆ ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان خیانه‌ته له عیراق.
سەعد موتەلبی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند " قسەکانی نوێنەری حكومه‌تى هەرێمى كوردستان لە واشنتۆن سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی، خەیانەته له عیراق".
باسى له‌وه‌شكرد "هەوڵی کورد بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستوور، خەیانەت بە وڵاتە و ئەو هەوڵە بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا ئەنجام دەدرێت".
هەروەها "ئەمه‌ریکا هەرگیز بە بێ ره‌زامه‌ندى دەوڵەتی عیراق، سیستەمی بەرگری ناداتە کوردەکان".
ع،ه