کوردستانی

له‌ یه‌ك شه‌ودا حه‌وت رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ روویداوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ یه‌ك شه‌ودا حه‌وت رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ روویداوه‌

مه‌ودا میدیا-

رێژه‌ى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ زیاد بووندایه‌، بەرگریى شارستانیى هەولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت "ته‌نها له‌ شەوى رابردوودا حەوت رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ لە هەولێر روویداوه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێکى گیانییان نەبووە".

له‌ راگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى هەولێر، ئاشكرایكردووە "حەوت رووداوى ئاگرکەوتنەوە هەبووە کە یەکێکیان سووتانى چێشتخانەى ماڵێک بووە لە کانى قرژاڵە، رووداوى دووەم سووتانى سێ کابینە بووە لە گوندى سوێرى شارەدێى گوێر".

راشیگه‌یاندووه‌ "پێنج رووداوى ئاگرکەوتنەوە و سووتانى پوش و پەڵاش لەم ناوچانە تۆمارکراوە، مەلائۆمەر، بەحرکە، پێنجى حەسارۆک، تورەق، نزیک شەقامى 150مەترى".

له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر چه‌ند رووداوێكى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ روویداوه‌ و له‌ نێویدا رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ى گه‌وره‌ هه‌بووه‌ كه‌ زیانى گیانی و زیانى ماددى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان