کوردستانی
كهشوههواى رۆژى جهژن بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم، کەشی ئەمڕۆ و سبەینێى بڵاوکردەوە و رایدهگهیهنێت "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش ئەگەری تاوەباران هەیە".
بەرێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومهلهرزهزانی ههرێمى كوردستان رایگهیاندووه "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ".
راشیگهیاندووه "سبەی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری بارینی تاوە بارنێکی کورت خایەن هەیە".
روونیشی كردووهتهوه "سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43
سلێمانی: 39
دهۆک: 41
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 42
سۆران: 38
حاجی ئۆمەران: 27
گەرمیان: 46
پ ح ع