کوردستانی

رۆژێكى ترى پشوو زیاد كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژێكى ترى پشوو زیاد كرا

مه‌ودا میدیا-

حكومەتی عیراق رۆژێكى تر وه‌ك پشوو راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ دوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژنی قوربان، و له‌و رۆژه‌شدا تاقیكردنەوەكان به‌ڕێوه‌ ناچن.

رۆژنامەی سەباحی عیراقی، ئەمڕۆ شەممه‌15ی حوزەیرانى 2024، بڵاویكردەوە "رۆژی سێشەممه‌ 25ی حوزەیرانى 2024، لە پارێزگاكانی عیراق پشووی فەرمی دەبێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌و رۆژه‌ به‌ جەژنی (غەدیر) ناسراوە و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ كراوه‌ته‌ پشوو".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی له‌و رۆژەدا لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان بەڕێوە ناچێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan