کوردستانی
سه‌ردانیكردنى زیندانیيان له رۆژانى جه‌ژندا به مه‌رج ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به سه‌ردانیكردنى زیندانیان له لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه له رۆژانى جه‌ژندا، چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌ك دانراوه و بەڕێوەبەری چاکسازییەکانیش ده‌ڵێت "خواردن و جل و بەرگ هێنان بۆ زیندانییەکان قه‌ده‌غه‌یه و تەنها بڕى 50 هەزار دیناریش رێگە پێدراوە بدرێت پێیان".
له‌و باره‌یه‌وه، ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد "بەرنامە و رێنمایی بۆ چاکسازییەکان دانراوە تاوه‌كو لە رۆژانى جەژندا زیندانییان کەسوکارهكانیان ببینن".
وتیشى "سەردانیکردن لە هەولێر دووەم و سێیەم رۆژ تەنها بۆ ژنانە و چوارەم رۆژ بۆ پیاوانە، لە سلێمانیش ته‌نها رێگه به پیاوان ده‌درێت سه‌ردان بكه‌ن ئه‌وه‌ش له سێیەم رۆژی جەژندا، چونكه رۆژی پێنجشه‌ممەی رابردوو ژنان سه‌ردانى زیندانییانیان كرردووه".
روونیشیكرده‌وه "جل و بەرگ و خواردن هیچنان بۆ زیندانییان قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نها تاوه‌كو بڕى 50 هه‌زار دیناریش ئاساییه بدرێت به پێیان،هاوكات لە چاکسازییەکان خواردن دەدرێت بە کەسوکاری زیندانییەکان".
پ ح ع