کوردستانی
لهبارهى گهشتكردنهوه بڕیارێكى نوێ درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، سهبارهت بهو كهسانهى دهیانهوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بۆ ئێران بكەن، ئاگادارییهك بڵاودهكاتهوه و رایدهگهیهنێت "دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان تازەكان بێت، بهپێچهوانهوه له دیوی ئێران و رێگهیان پێنادرێت".
ئەمڕۆ شەممه 15ی حوزەیرانى 2024، بەشی راگەیاندن و پێوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاشكرایكردووه "ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەكەینەوە كە دەیانەوێ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە ئێران، لە دوای رۆژی 16ى حوزەیران، هەر هاوڵاتییەك بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی ئێران بكات، دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی ژمارە تازەكان بێت".
بدهشڵێت "واتا تابلۆ كۆنەكان كاریان بۆ ناكرێت لە دیوی ئێران و رێگهیان پێنادرێت گەشتەكەیان ئەنجام بدەن".
كۆمەڵگەی دەروازەی باشماخ داواش لە هاوڵاتییان دەكات پابەندبن رێنماییهكان بن و ئاماژهى بهوهكردووه، كه بڕیارەكهش لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دراوە.
پ ح ع