کوردستانی
زانیاریی ورد لهسهر مردنى حاجییهكهى ههرێمى كوردستان بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهمڕۆ لهكاتى بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە کێوی عەرەفە، یەکەم حاجیی هەرێمی کوردستان كه دانیشتووی هەولێره گیانی لەدەستدا.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد "یەکەم حاجیی هەرێمی کوردستان کە ژنه و خەڵکی شارى هەولێرە، لە سعودیە گیانی لەدەستدا".
روونیشیكردهوه "ئەو حاجییه بەشێوەی بە ڤیزای گەشتیاریی چووەتە سعودیە، به رهسمی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانەوە نەچووە بۆ حەج".
ئهو حاجییه ناوی هەمین قادر عەلی،یه و دانیشتووی شاری هەولێره، لە کێوی عەرەفە و لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج کۆچییدوایی کردووه.
پ ح ع