کوردستانی

نزیكەی هەشت هەزار كرێكار لە گەرمیان هەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیكەی هەشت هەزار كرێكار لە گەرمیان هەن
مەودا میدیا-
لە سنوری گەرمیان نزیكەی هەشت هەزار كرێكار بوونیان هەن و رێژەی بێكاریش لە سنورەكە دەگاتە نزیكەی 30%. 

عەدنان بەرزنجی، سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند" بەپێی وردبینی و بەدواداچوونەكانیان لە سنوری لقەكەیان بە نزیكەی حەوت بۆ هەشت هەزار كرێكار بوونیان هەیە و بەردەوام لەلایەن لقەكەیانەوە چاودێری ورد دەكرێن". 

وتیشی"لە نێو ئەو رێژەیەدا ژمارەیەك لە مێردمنداڵانی سەروو 15 ساڵ هەن كە بەپێی یاسای كار رێگەیان پێدەدرێت لە كارگەكاندا كار بكەن بەو مەرجەی كە ئیشی قورس و مەترسیداریان پێنەكرێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بە پێی بەدواداچوونی لیژنەكانیان رێژەی بێكاری ئێستا لە سنورەكە دەگاتە نزیكەی 25% بۆ 30%.  
ئ.پ



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان