کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، بافڵ تاڵەبانی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكات.
لە پەیامەكەیدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی پیرۆزبایی لە مسوڵمانان دەكات و دەڵێت"لە دڵەوە هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن"
ئەمەش دەقی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە:
جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.
ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەكەمان بهێنێت و بببێتە مایەی قووڵكردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێكەوەژیان. هاندەرمان بێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و یەكڕیزیی نێوانمان تاوەكو هەموومان پێكەوە بە هەڵوێستێكی نیشتمانییانەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیرتر بكەین.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئ.پ