کوردستانی

حزبێكی نوێ‌ لە هەناوی پارتییەوە درووست دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبێكی نوێ‌ لە هەناوی پارتییەوە درووست دەبێت
مەودا میدیا-
ئەدهەم بارزانی، كەسایەتی سیاسی و ئامۆزای مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند"بەپێی ویستی جەماوەری خۆشەویست لە وانەیە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا وەك قەوارەیەكی نوێی سیاسی ئامادەیی خۆمان نیشان بدەین و بەشداری لەو پرۆسە دیموكراسیە بكەین". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"پێم وایە لە ئێستادا تەنها هەڵبژاردن و رۆڵی سەرەكی شەقام دەتوانێت گۆڕانكاری لەم سیستەمە حكومڕانیەدا بكات".

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە: 

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان 
پەیامێك لە ‌‌ئەدهەم بارزانیەوە
جەماوەری خۆشەویستی كورد و كوردستانیان،
سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە دەسەڵات  و لە دەرەوەی دەسەڵات، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوە دەكەم و ئومێدەوارم هەمیشە لە خۆشیدابن و دوربن لە هەر ناخۆشیەك.

لێرەوە بە دەرفەتی دەزانم باس لەو دۆخە سیاسیە چەقبەستووەی باشوری كوردستان بكەم لە خۆبەدەستەوەنەدانی هەندێ لایەنی سیاسی لە پرۆسەیەكی دیموكراسی وەك هەڵبژاردن كە بووەتە هۆكاری هەڕەشە بۆ سەر هەرێمەكەمان و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر رەنگدانەوەی هەیە لە ناوخۆی عیراق و دەرەوە.

دەمەوێت ئەوە ئاشكرا بكەم ئێمەش بەپێی ویستی جەماوەری خۆشەویست لە وانەیە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا وەك قەوارەیەكی نوێی سیاسی ئامادەیی خۆمان نیشان بدەین و بەشداری لەو پرۆسە دیموكراسیە بكەین،  ئەگەر بە رێكارە یاساییەكان رابگەین. 

وەك هەموان ئاگادارن باشوری كوردستان بە دۆخێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت، ئاڵۆزی و گرفتەكان بەجۆرێكن، پێم وایە لە ئێستادا تەنها هەڵبژاردن و رۆڵی سەرەكی شەقام دەتوانێت گۆڕانكاری لەم سیستەمە حكومڕانیەدا بكات.

ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە و چاوەڕێ دەكرێت ببێتە هۆكارێك كە گۆڕانكاری سەرەكی لەم دۆخە سیاسیە چەقبەستووەی وڵاتدا رووبدات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان