کوردستانی

حاجیانی هەرێم بێ‌ كێشە و گرفتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاجیانی هەرێم بێ‌ كێشە و گرفتن
مەودا میدیا-
سەرەڕای دۆخی سەختی كەشوهەواو و بەرزی پلەكانی گەرما لە وڵاتی سعودیە، بەڵام حاجیانی هەرێم تا ئێستا رووبەڕووی هیچ كێشەیەكی ئەوتۆ نەبوونەتەوە. 

حاجی سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی گەرمیان لە وڵاتی سعودیەوە بە مەودا میدیای راگەیاند"تا ئێستا هیچ كێشەیەكی ئەوتۆ رووبەڕووی حاجیانی هەرێم و بە تایبەت گەرمیان نەبووەتەوە كە جێگای باسكردن بێت". 

وتیشی"دۆخی كەشوهەوا بە گشتی زۆر گەرمە و ئەوەش تا رادەیەك ئاستەنگی لە بەردەم هەندێك لە حاجیان درووست كردووە بۆ جێبەجێكردنی روكنەكانی حەج، چونكە هەندێك لەو حاجیانە بە تایبەت ئەوانەی كە تەمەنیان زۆرترە بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە توانای ئەنجامدانی ئەو روكنانەی حەجیان نییە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا چوار حاجی دانیشتووی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هیچ حاجیەكی گەرمیانی لە ناو ئەو حاجیانەدا نین كە گیانیان لەدەستداوە".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان