ئابووری
مەودا میدیا هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە دوێنێەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دیناری عیراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانیش لە رێگەی مەودا میدیایەوە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سێ هۆکار هەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و یەکەم هۆکاریش ئەوەیە کە دیناری عیراقی لە بازاڕەکاندا زۆربووە بە حکومی ئەوەی زۆربەی زۆری مارکێتەکان و کۆمپانیاکان کاڵاو شمەکەکانیان بەدینار فرۆشتووە، ئەمەش قەبارەی دیناری لەبازاڕەکاندا زۆرکردووە و لەبەرامبەریشدا دۆلاری ئەمریکی کەمە بەهۆی ئەوەی بەشێک لە بانکە ئەهلییەکان و بانکی ناوەندیش بەتەواوەتی نەکراونەتەوە".
سەبارەت بە هۆکاری دووەم وتی "دابەزینی نرخی نەوت هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، لەبەر ئەوەی نرخی نەوت وادەکات قەبارەی خستنەڕووی دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندی عیراقەوە کەمتر دەبێت، هەروەها هۆکاری سێیەمیش کە ئەمڕۆ زیاتر نرخی دۆلاری بەرزکردەوە بریتیبوو لەوەی کە ئەمڕۆ بانکە ئەهلییەکان زۆربەی زۆری پارەی مووچەخۆرانیان دابەشکرد بە دیناری عیراقی ئەمەش وایکرد هاتنە ناوەوەی دیناری عیراقی لە بازاڕەکاندا زیاتر بێت".
لەبارەی ئەوەی لە ئێستادا بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ناوبراو وتیشی "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر بەرزبوونەوەی کاڵا و شمەک دروست ناکات، لەبەر ئەوەی پێشوەخت زۆربەی زۆری کۆمپانیاکان و بازرگانەکان کاڵا و شمەکی زۆر هێناوەتە کوردستانەوە، بەڵام ئەگەر ئەم بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوام بێت بۆ داهاتوو کاریگەری لەسەر نرخی کاڵا و شمەک دەکات و بەرزدەبێتەوە، لەبەرئەوەی کوردستان و حکومەتی ناوەندیش زیاتر شمەک و کاڵا هاوردە دەکەن".
جەبار گۆران ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 125 هەزار و 250 دیناری عیراقییە واتە بە رێژەی 1.5% نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "سەردانیکردنی بازاڕی دۆلارەکە لە ئێستادا کەمبووەتەوە، چونکە ئەم بازاڕە زۆربەی زۆری جوڵە بازرگانییەکانی تێدایە بۆیە ناچاربووین بەکردنەوەی بازاڕەکە".