کوردستانی

ئەمساڵ قوربانیكردن له‌ گه‌رمیان زیاتر بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمساڵ قوربانیكردن له‌ گه‌رمیان زیاتر بووە
مەودا میدیا-
هەرچەند ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوودا نرخی گۆشت گرانتر بووە، بەڵام زیاتر لە ساڵی رابردوو هاوڵاتییان روویان لە مەیدانەكانی ئاژەڵفرۆشتن كردووە بۆ كڕینیی ئاژەڵ بە مەبەستی قوربانیكردن.

دارا محەمەد، خاوەنی یەكێك لە شوێنەكانی فرۆشتنی ئاژەڵ لە كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەوەی ئەمساڵ لە فرۆشتنی ئاژەڵ بۆ قوربانیكردن بینییان تووشی سەرسوڕمانی كردن، چونكە چاوەڕێی ئەوەیان نەدەكرد بەو رێژە زۆرە هاوڵاتییان روویان لێبكەن". 

وتیشی"هەرچەندە ئەمساڵ نرخی گۆشت لە ساڵی رابردوو گرانترە، بەڵام كڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانیكردن زۆر زیاترە و هاوڵاتییان بەبێ‌ گوێدانە قەیرانی دارایی و گرانی نرخی گۆشت روویان لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشان كردووە بۆ كڕینی ئاژەڵ و سەربڕینی بۆ قوربانیكردن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"نرخی كیلۆیەك گۆشتی ئاژەڵ بە زیندوویی بەپێی جۆری ئاژەڵەكە دەگۆڕێت و لە 7,500 دینارەوە دەستپێدەكات تا 9,500 دینار. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan