کوردستانی
هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كانى هه‌ولێر ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامێكى هاوپەیمانی فەتح له په‌رله‌مانى عیراق ئاشكراى ده‌كات، لەناوچوونی ژێرخانەکان و سەرلێشێواوی حکومەتی هەرێمی یەکێکه لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە و لافاو لە هەولێر و دهۆک.
عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگه‌یاند "بنەماڵەی بارزانی خەریکی خۆشبژێوی و دروستكردنى کۆشکن، ئه‌وه‌ش بووەتە هۆی ئەوەی کە نیگەرانییەکانی خەڵکی هەرێم لەبیر بکەن و حکومەتی هەرێم هیچ بەرنامە و پیلانێکی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رووداوە سروشتیەکان و ئاگرکەوتنەوە نییە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "خەڵک تا رادەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تووڕە و ناڕازین کە خوازیاری هەڵوەشانەوەی هەرێم دەکەن".
ته‌نها ئه‌مساڵ به سه‌دان حاڵه‌تى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له هه‌ولێر تۆماركراوه كه له ناویاندا بازاڕى له‌نگه و پاڵاوگه و سوتانى بیناى نیشته‌جێبوون و چه‌ندین شوێنى تر هه‌ن.
ع،ه