کوردستانی

ته‌نها ئه‌مساڵ توركیا زیاتر له‌ 880 هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌نها ئه‌مساڵ توركیا زیاتر له‌ 880 هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

رێكخراوى سى پى تى ئاشكراى ده‌كات، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ توركیا به‌ سه‌دان هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و زۆترین له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك بووه‌.

کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراویCPT رایگه‌یاند "له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ واتىه‌ له‌ پێنج مانگى رابردووى ئه‌مساڵ، توركیا زیاتر له‌ 800 هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان".

وتیشى "پارێزگای دهۆک 365، هێرش و بۆردوومان، پارێزگای هەولێر 356، هێرش و بۆردوومان، پارێزگای سلێمانی: 102، هێرش و بۆردوومان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بەتەنیا لەماوەی دوو رۆژی رابردوو، سوپای تورکیا 27 بۆردوومانی بۆسەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی رەشاڤا لە قەزای ئامێدی و چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لووتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر،گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بە تەنیا لەم ساڵدا، هه‌شت هاوڵاتیی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم گیانیان لەدەست داوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان