کوردستانی
ئه‌و شوێنانه‌ى به رووى گه‌شتیاراندا كرابوونه‌وه بێ كه‌موكورتى بوونه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى چێشتخانه و میوانخانه‌كانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى كرابوونه‌وه له پێشوازى گه‌شتیاراندا بۆ رۆژانى جه‌ژن، به‌دواداچوونیان له سه‌ر كردووه و بێ كه‌موكورتى و به شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك كاره‌كان به‌ڕێوه‌چووه"، ده‌شڵێت "سبه‌ینێش ته‌واوى شوێنه‌كان و بازاڕ ده‌كرێته‌وه".
مه‌حمود تۆفیق، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى چێشتخانه و میوانخانه‌كانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا- رایگه‌یاند "له رۆژانى یه‌كه‌م و دووه‌مى جه‌ژنى قورباندا 110 شوێن كراوه بووه و ئه‌مڕۆ له‌و رێژه‌یه زیاتر كراوه‌بوو".
وتیشى "ئه‌وان له‌گه‌ڵ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و چاودێرى بازرگانییه‌وه به یه‌ك تیم به‌رده‌وام به دواداچوونیان كردووه و هیچ سكاڵا و گله‌ییه‌ك رووبه‌ڕوویان نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌موو شتێك بێ كه‌موكورتى و به رێكوپێكى به‌ڕێوه چووه".
روونیشیكرده‌وه "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ رێژه‌یه‌كى زیاتر له نانه‌واخانه و شوێنه‌كان كرابوونه‌وه، سبه‌ینێش به ته‌واوى سه‌رجه‌م شوێنه‌كان و بازاڕ ده‌كرێته‌وه".
پ ح ع