کوردستانی
پارتى ده‌یه‌وێت خۆى له داگیركاریی توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێم بێبه‌ریی بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عیراق بەتایبەتی لە دهۆک نییە.
مه‌حما خەلیل، نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عیراق بەتایبەتی لە دهۆک نییە".
وتیشى "دەستێوەردانی تورکیا و پێشڕەویی هێزەکانی لە خاکی عیراق و ناوچەی دهۆک، هیچ پێوەندییەکی بە هەرێمەوە نییە، چونکه حکومەتی عیراق بە پێی مادەی 109ی دەستوور بەرپرسی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیایە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر به‌پێى راپۆرتێكى میدیا جیهانییه‌كان، توركیا به قوڵایی 60 كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان له سنورى دهۆك و ده‌وروبه‌رى.
ع،ه