کوردستانی

ئێران ناوه‌ندێكى زانستيى و ته‌كنه‌لۆژى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران ناوه‌ندێكى زانستيى و ته‌كنه‌لۆژى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتى زانست و تەکنەلۆژیاى ئێران، خواستى هەیە پەرە بە هەماهەنگى زانستى و تەکنەلۆجى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بدات و دەیەوێت بەمنزیکانە ناوەندێکى زانست و تەکنەلۆژیا لە هەرێمى کوردستان بکاتەوە.

ئیحسان شەیخون، نوێنەرى ناوەندى هەماهەنگى نێودەوڵەتی سەر بە وەزارەتى زانست و توێژینەوە و تەکنەلۆژیاى ئێران رایگەیاند" بەهۆى لێکچوونى ژینگە و رۆشنبیریی هەرێمى کوردستان لەگەڵ ناوچە سنوورییەکانى ئێران، وەزارەتەکەیان گرنگییەکى گەورە دەدات بە پێشخستنى هەماهەنگى زانستى و تەکنەلۆژیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان".

باسى له‌وه‌شكرد "لە گرنگى دیپلۆماسییەتى زانستى، دەرفەتێکە بۆ سوودوەرگرتن لە تواناکانى زانست و تەکنەلۆژیا بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکانى سیاسەتى دەرەوە و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، هیواشى خواست بەمنزیکانە ناوەندێکى زانست و تەکنەلۆژیا لە هەرێمى کوردستان بکەنەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پرۆگرامى پارێزگاى کوردستان "سنە" زۆر گرنگە بۆ فراوانکردنى کارلێکەکان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ باش کردنى ئاستى هەماهەنگى و بەهێزکردنى رایەڵە سیاسى و ئابوورییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان