کوردستانی
راگهیهندراوێكى نوێ له سهر حاجییان بڵاودهكرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم كاتى گهڕانهوهى حاجییان ئاشكرا دهكات و رایدهگهیهنێت "22ی مانگ یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگای وشکانی و 24ی مانگیش یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگای ئاسمانی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان".
له راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمى كوردستان ئاشكرایكردووه "یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگای وشکانی لە 22ی مانگ لە مەککەوە بە رێدەکەون بۆ هەرێمی کوردستان".
ئاماژهى بهوهشكردووه "یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگای ئاسمانی لە 24ی مانگ بە رێدەکەون بۆ هەرێمی کوردستان و دوایین کاروانی حاجییانیش لە 30ی مانگ دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان".
له راگهیهندراوهكهدا، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم داوا لە کەسوکاری حاجییان دەکات بەهیچ شێوەیەک سەردانی فڕۆکەخانەکان نەکەن لەکاتی گەڕانەوەی حاجییان، چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەی حاجییان دابین کراوە".
پ ح ع