کوردستانی

له‌ سه‌ر یه‌خته‌ نقوبووه‌كه‌ یه‌كگرتوو داوایه‌ك له‌ حكومه‌ت ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سه‌ر یه‌خته‌ نقوبووه‌كه‌ یه‌كگرتوو داوایه‌ك له‌ حكومه‌ت ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌ بۆنه‌ى کارەساتی ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەرە کوردەکان لە ئاوی ئیتاڵیادا، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان،په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و داوایەکیش ئاڕاسته‌ى حکومەتی هەرێم دەکات.

دەقی پەیامەکە:

دەخوازم حکومەتی کاربەڕێکەر سنوورێک بۆ ئەم نائومێدی و کۆچی گەنجان و ئەو کارەساتانە دابنێن

کۆچکردن لە پێناو بیروباوەڕ و مەبدەئدا نەریتی کەسە مەزنەکانی مێژووە، بەڵام ئەوەی لەم سەردەمەی حوکمڕانی کوردیدا رووده‌دات، هێجگار جیاوازە، ئەمەی دەیبینین بریتییە لە چۆڵکردنی نیشتمان و سەرخۆهەڵگرتن و تووشبوونی جۆرەها گرفت و مەترسی و لەناوچوون، کۆچێکی ئیختیاریی نییه‌، بەڵکو پرۆسەی کۆچپێکردن و هەڵفڕاندن و دەرکردنە و چەندین فاکتەر لە پشت کارەکەوەیە!!، کەشێکی ناخۆشی بێهیوا بوون و ژیانتاڵکردن و بێکەسکردن و ستەمی کۆمەڵایەتیی وبێکاریی و نائەمنی درووست کراوە، سەرئەنجام هەر جارەو کۆمەڵێک کەسی راکردوو لە دۆزەخی بێهیوایی نیشتمان دەبنە قوربانی!! وا ئەمجارەش لەجەژنی قورباندا چەندین رۆڵەی ئەم گەلە بێکەسە بوونەتە قوربانی و لە دەریای بێ نازیدا نوقم بوون، ئێمە لەکاتێکدا بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی پێشکەش بەخانەوادەی بەڕێزی ئەو شەهیدانە دەکەم، داواکارم خوای میهرەبان لێیان خۆش بێ و بەشەهید قەبووڵیان بکات، بەحەسرەتەوە دەخوازم حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سنوورێک بۆ ئەم نائومێدی و کارەساتە دابنێن و گەنجانی نیشتمان ئاشت بکەنەوە و لە کەلی بێمنەتی و خەیاڵ بێنە خوارەوە و رێکاری ئاسایی و یاسایی گۆڕانکاری بگرنە بەر بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی و دادگەریی بۆ دەزگاکانی کارگێڕی و ئابووری و رێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و وڵاتان، لە سەر بنەمای مافە دەستوورییەکان، بەشەفافیەت و واقعیەت و سەربڵندییەوە، خودا فریای ستەملێکراو و بێکەسان بکەوێ و دەستی ستەمکار و زاڵمان ببڕێ..

إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعونَ

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان