کوردستانی

سلێمانى له‌ رۆژانى جه‌ژندا پابه‌ندبووه‌ به‌رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌ قوربانیكردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانى له‌ رۆژانى جه‌ژندا پابه‌ندبووه‌ به‌رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌ قوربانیكردن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چواره‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه‌ و كۆتایی به‌ سوننه‌تى قوربانیكردن دێت و لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئاژه‌ڵفرۆشان و هاوڵاتییانیش پابه‌ندبوونه‌ به‌و رێنماییانه‌ى بڵاوكرابوونه‌وه‌ له‌ پێش جه‌ژندا و كه‌مترین حاڵه‌تى سه‌رپێچى تۆماركراوه‌".

ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانی پیرۆزدا سوننه‌تى قوربانیكردن له‌ نێو موسڵماناندا زیندوو ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ ئه‌مساڵدا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى تاى خوێنبه‌ربوون، پێش ده‌ستپێكردنى كاتى قوربانى، كۆمه‌ڵێك رێنمایی له‌ لایه‌ن ته‌ندروستیی و قائیمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى خۆپارێزى و پاراستنى ژینگه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانی تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وه‌ك لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌ت به‌پێى پلان و نه‌خشه‌ى داندراوى خۆیان كه‌ پێش جه‌ژن خرایه‌ به‌رده‌م قائیمقامى سلێمانى، به‌رنامه‌ى تایبه‌ت داندران و به‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ر چوار رۆژه‌كه‌ى جه‌ژن كه‌ لیژنه‌ى باڵا سه‌رپه‌رشتى كاره‌كانیانى ده‌كرد، ده‌ستیان كرد به‌ چاوێرى كردن".

وتیشى "به‌ده‌ر له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه‌ گشتییه‌كان و رێستۆرانت و هۆتێل و مۆتێل و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان كه‌ به‌رده‌وام چاودێرى ده‌كران، هه‌ڵمه‌تێكى فراوان له‌ به‌ربه‌یانى رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنه‌وه‌ ده‌ستپێكرد و به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو ئه‌مڕۆ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا سه‌ردانى سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ كرا كه‌ دیاریكرابوون و داندرابوون بۆ ئاژه‌ڵفرۆشان كه‌ چوار شوێن بوون له‌ سنوورى قائیمقامیه‌تى سلێمانى، وه‌ لیژنه‌كان به‌ وردى و به‌هاوكارى هێز و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ هه‌مه‌هانگى به‌شى زیاده‌ڕه‌ویی شاره‌وانى و لیژنه‌كانى گه‌شتوگوزار، رۆژانه‌ كاره‌كانى خۆیان به‌جێده‌گه‌یاند".

سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانی، روونیكرده‌وه‌ "رێژه‌ى پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئاژه‌ڵفرۆشان و هاوڵاتییانه‌وه‌ له‌ ئاستێكى باشدا بوو به‌ جۆرێك له‌و رۆژانه‌دا ته‌نها ده‌ستیانگرتووه‌ به‌ سه‌ر 10 لاشه‌ى ئاژه‌ڵى سه‌ربڕاودا كه‌ به‌ دوور بووه‌ له‌ رێنماییه‌كان و له‌ ئاكامدا راده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ڤێته‌رنه‌رى كران بۆ له‌ ناوبردنى".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌روه‌ها چه‌ند حاڵه‌تێكى كه‌م هه‌بوون له‌ سه‌ر فڕێدانى پاشماوه‌ى قوربانییه‌كان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن تیمه‌كانى به‌شى خزمه‌تگوزاریى شاره‌وانىیه‌وه‌ پاككرانه‌وه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان