کوردستانی

خه‌ریكه‌ دیمۆگرافیاى عه‌فرین ده‌گۆڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خه‌ریكه‌ دیمۆگرافیاى عه‌فرین ده‌گۆڕدرێت

مه‌ودا میدیا-

ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی عفرین-سووریا رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ى  كه‌مپ له‌ عەفرین لەلایەن ماگی سووری قەتەرەوە بۆ گۆرینى دیمۆگرافیاى ناوچه‌كه‌یه‌.

ئیبراهیم شێخۆ، ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا رایگه‌یاند "مانگی سووری قەتەر زیاتر لە 40 کەمپی لە عەفرین و 13 کەمپی لە باکووری سووریا كرووه‌ته‌وه‌ و بنەماڵەی میلیشیا بیانییەکانی تێدا نیشتەجێ کردووە".

وتیشى "گەر ئامانجتان یارمەتی گەیاندنە، بۆچی دیمۆگرافیای ناوچەکە خەریکە دەگۆڕدرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "حکومەتی تورکیا بە پاڵپشتی رێکخراوە قەتەری و ئیخوانییەکان خەریکی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە سووریایە".

باسى له‌وه‌شكرد "لە عەفرین زیاتر لە 7 هەزار خانوو و 10 هەزار دووکانی هاوڵاتییان لە لایەن بنەماڵەی میلیشیاکانەوە داگیر کراوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان