کوردستانی
بههۆى شهڕهوه ئاگر له چهندین گوند كهوتووهتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە، ئاگر لە زەویی گوندەکانی کانێ و سگێرێ لە بناری چیای مەتین لە ئامێدی کەوتووەتەوە.
نزار سەرگەلی، موختاری گوند رایگهیاند "ئاگرەکە بههۆى شهڕى پهكهكه و توركیا کەوتووەتەوە و بۆ ماوهى چهندین كاتژمێر بهردهوام بوو، بەهۆیەوە سەدان داری دارستان و نێو باخی هاونیشتمانییان لەو دوو گوندە سووتاون".
وتیشى "ناوچەکە شاخاوییە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ئاسان نهبوو، دانیشتووانی ئەو گوندانە هەوڵى زۆریاندا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، چونکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن بچنە ئەو ناوچانە".
دوو ساڵە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیا و جێگیرکردنی هێزەکانی لە سنووری سگێرێ لە ئامێدی، بەردەوام شەڕ و ئاڵۆزی لەو سنوورە هەیە.
ع،ه