کوردستانی

كۆى گشتیى رووداوه‌كانى رۆژانی جەژن بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆى گشتیى رووداوه‌كانى رۆژانی جەژن بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بەرگریی شارستانیی هەرێمى كوردستان ئاماری رووداوەكانی رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوكردەوە و به‌پێى ئاماره‌كه‌، کۆی گشتیی رووداوەکان  404 رووداو بووه‌ كه‌ حەوت حاڵەتی خنکانی تێدایه‌.

بەرگریی شارستانیی هەرێم، ئامارى رووداوەکانی بەم شێوەیە خستووه‌ته‌ڕوو:

1- کۆی گشتیی رووداوەکان 404 رووداوبوون کە بە تەنها 348 رووداوی ئاگری پوش و پەلاش بووە کە زیانی زۆری بە هاوڵاتییان گەیاندووە.

2- حەوت حاڵەتی خنکان لە ئاو بەم شێوەیە، دوو کەس لە پارێزگای سلێمانی، دوو کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، یەک کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. 

3- پێنج کەس رزگارکراون لە خنکان.

4- یەک حاڵەتی هەڵدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران روویداوە و  گیانی لەدەستداوە و تاوه‌كو ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانە خاوەنی دیار نییە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان