ئابووری

دۆلار بەخێرایی دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار بەخێرایی دابەزی

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسان 2020 نرخی‌ دۆلار و تمەن و چەند دراوێكی‌ تری‌ بیانی‌ لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراودا بەرامبەر بە دیناری‌ عیراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بەم شێوەیە بوو:

100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار  و 250 دیناره‌، ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ نرخی 100 دۆلار گەیشتە 126 هەزار دینارە، بەڵام ئەو نرخەی ئەمڕۆ دەكرێت بەرز و نزم بكات.

100 یۆرۆ به‌ 133 هه‌زار دیناره‌.

100 پاوه‌ن به‌ 146 هه‌زار دیناره‌.

100 دۆلار بەرامبەر بە 660 لیرەتی توركی.

100 دۆلاری ئەمریكی ئێستا بەرانبەر بە یەك ملیۆن و 660 هەزار تمەنی ئێرانییە.

 هاوكات نرخی جۆرە جیاوازەكانی زێڕ بۆ ئەمڕۆ  پێنجشەممە 2ی نیسان 2020 لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە  235 هەزار دینارە.

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 275  هەزار دینارە.

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 310 هەزار دینارە.
Qaiwan
Qaiwan