د. روخۆش غەریب
هەڵسەنگاندنی پیشەیی
جیل ئاندی و سال فان فرانك باس لەوە دەكەن كە هەر پشكنینێك (تەنانەت ئەگەر خێرا و رووكەشییش بێت) بۆ چۆنێتی كاركردنی كۆمەڵەكەسێك كە پیشەیەكی هاوشێوەیان هەیە، بوونی جیاوازیی تاكیی زۆر گەورە لە نێوانیاندا دەردەكەوێت.
لە دامەزراوە پیشەییەكاندا كارمەندەكان ئەركی سەرشانیان بە جدین و ماندوو دەبن، بەرپرسیارێتی كارێكی دیاریكراو دەگرنە ئەستۆ بۆ بەدەستهینانی ئەو ئامانجانەی كە سیاسەتی دامەزراوەكە دایڕشتووە. شێواز و چۆنێتی راپەڕاندنی كارەكان لەلایەن كارمەندەكانەوە؛ ئاستی توانای گشتیی دامەزراوەكە دیاری دەكات و توانای جێبەجێکردنی هەموو چالاكی و كارە پلانداڕێژراوەكان بەپێی ئامانجە بابەتییەكانی نیشان دەدات.
گرنگیدان بە هەڵسەنگاندنی كاری پیشەیی، پێویستییەكی بەردەوامە بە مەبەستی پشتڕاستكردنەوە بۆ توانای كارمەند و شێوازی كاركردنی بەپێی پێوەرە بابەتییەكان، لەپێناو گەیشتن بە بەدیهێنانی ئامانجەكانی هەموو دامەزراوەیەک. لەوەش گرنگتر، پێویستە ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنانە ببنە بنەمایەك بۆ وەرگرتنی هەر بڕیارێكی پەیوەندیدار بە سیاسەتی تایبەت بە تاكەكان و پەیوەندیدار بە هەر گۆڕانكارییەك كە روو دەدات؛ وەك بڕیاردان لەسەر كرێ، مووچە و پلەبەرزكردنەوە، یاخود گواستنەوەى كارمەند و هتد...
هەروەها ئامانج لە هەڵسەنگاندنی كاركردن، بریتییە لە كۆكردنەوەی زانیارییەكان لەسەر شێوازی كاركردنی تاك لە رابردوو و ئێستادا، لەگەڵ پێشبینیكردن بۆ كاركردنی لە داهاتوودا، بەجۆرێك کە كارئاسانی بێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی تا بتوانن بڕیاری دروست بدەن لەبارەیەوە.
هەروەها دیاریكردنی ئاستی بەشداریكردنی تاكە بە ئاراستەی ئامانجە خوازراوەكان. ئەگەر دەرەنجامی هەڵسەنگاندن ئەرێنی بێت، دەبێت ببێتە مایەی بەدەستهێنانی پاداشت، پلەبەرزكردنەوە و گرنگیپێدانی زیاتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە بۆ كارمەند. بەپێچەوانەشەوە، كاتێك هەڵسەنگاندن نەرێنی بن یان خراپ، وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست لەگەڵ كارمەندەكە پێویستە. لەبەر گرنگیی دەرەنجامی هەڵسەنگاندنی كار بۆ كارمەند، گرنگە ئەو جێی كارە لەسەر بنەمایەكی دروست و بابەتییانە و دادپەروەرانە هەڵسەنگاندن بكات؛ ئەگەر هاتوو پێوەری هەڵە بەكارهێنرا بۆ هەڵسەنگاندن، ئەوا هەستێكی نەرێنی بە نادادپەروەری دروست دەكات، لەگەڵ شكست و ناڕازیبوون و كزبوونی توانای كاركردن، كە دەرەنجامەكەی بوونی هەڵەكردنی زۆر و كێشەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتی.
بوونی سیستمێكی تەواو و تێر بۆ هەڵسەنگاندنی كاركردن، لە رێگەی بوونی پێوەری بابەتی و دادپەروەرانەوە بە دی دێت، كە تاكەكان لە هەموو ئاستە كارگێڕییە جیاوازەكاندا هەست بەوە بكەن كە هەڵسەنگاندنی كاركانیان بەیەكسانی بۆ دەكرێت و دوورە لە لایەنگیری و پەیوەندییە تایبەتییەكان، بەجۆرێك خواست و ئامانجەكانی تاك و دامەزراوەکەش بە دی بهێنێت.
پرۆسەی هەڵسەنگاندنی كار و پیشە، بووەتە یەكێك لە پرۆسە بنەڕەتی و گرنگەكانی كارگێڕی، بۆیە گرنگیدان بە كاری پیشەیی؛ لە لای لێكۆڵەرە ئەكادیمی و جێبەجێكارەكان بووەتە جێی سەرنج و بەدواداچوون، هەروەها بووەتە بابەتێكی گرنگ بۆ زۆرێك لە لێكۆڵینەوە زانستییەكان، كە لە زۆر رووەوە كاری لەسەر كراوە. زۆربەی دەستەی كارگێڕییە نوێیەكان و دامەزراوە كارگوزارییە شارستانییەكان وا دەڕواننە هەڵسەنگاندنی پیشەیی كە پرۆسەیەكی گرنگی پێویستە بۆ بەڕێكردنی بەڕێوەبەرایەتیی نوێ و دانانی یاسا و رێسای تایبەت بۆی.
ئەوانەی بەدواداچوون دەكەن بۆ لێكۆڵینەوە كارگێڕییەكان بۆ هەڵسەنگاندنی كاركردن (بەتایبەتی لە ئێستادا)، وای بۆ دەچن كە ئەمە هەنگاوێكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پرۆسەی بەجێهینانی ئەرك بە شێوەیەكی بابەتییانە و بەتەواوەتی، بەڵام بابەتەكە بەو شێوەیە نییە. پرۆسەی هەڵسەنگاندنی پیشەیی، هاوشانە لەگەڵ كۆمەڵێك لە كێشە و لەمپەر، كە هەندێك جار بەدەستهێنانی بابەتییانە لە پرۆسەی هەڵسەنگاندن، بە شێوەیەكی تەواو مەحاڵ دەكات و وا پێویست دەكات بابەتەكە بخرێتە روو بە شێوەیەك لە شیكردنەوەی جدی و گشتی و بەدیارخستنی چوارچێوەی كێشەكان بە شێوەیەكی روون و ورد، بەو هیوایەی یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە كارگێڕییەكانی دامەزراوە.
لەلایەن نووسەران و توێژەرانی كارگێڕییەوە ناوی جۆراوجۆر لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی پیشەیی نراوە، وەك: هەڵسەنگاندنی كارمەند، پێوەری لێهاتوویی، هەڵسەنگاندنی تواناكان، ریزبەندی كارامەیی، ریزبەندی كاركردن، ریزبەندی تاكەكان و هتد... بەڵام دەستەواژەی (هەڵسەنگاندنی پیشەیی) زۆرتر بڵاوبووەتەوە و بەكار دەهێنرێت. مەبەست لە هەڵسەنگاندنی كاركردن وەک ئەوەی یەكێك لە نووسەرەكان پێناسەی بۆ كردووە: بریتییە لە پرۆسەی بنكۆڵکردن و شیكردنەوەی چۆنێتی بەجێهێنانی ئەرکەکان لەلایەن كارمەندەكانەوە و سەرنجدانە لە رەفتار و هەڵسوكەوتیان لە كاتی كاركردندا، ئەمەش بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر ئاستی سەركەوتووییان و كارامەییان لە جێبەجێكردنی كارەكەیاندا لە ئێستادا و توانای بەرەوپێشچوونیان لە داهاتوودا، هەروەها بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتی مەزنتر یان پلەبەرزكردنەوەیان بۆ ئەركێكی دیكە.
ئەم تێگەیشتنە لەسەر بنەمای چەند هەنگاوێك دەبێت:
یەكەم: دەبێت هەڵسەنگاندنی كاركردن و بەرهەمەكانیان لە لایەك بێت، هەڵسەنگاندنی رەفتار و هەڵسوكەوتیشیان لە لایەكی تر.
دووەم: بڕیاردان لە سەركەوتنی كەسەكە لە ئەركی ئێستایدا لە لایەك بێت، بڕیاردان لەسەر ئاستی سەركەوتنی لە داهاتوودا لە لایەكی تر.
یەكەم: دەبێت هەڵسەنگاندنی كاركردن و بەرهەمەكانیان لە لایەك بێت، هەڵسەنگاندنی رەفتار و هەڵسوكەوتیشیان لە لایەكی تر.
دووەم: بڕیاردان لە سەركەوتنی كەسەكە لە ئەركی ئێستایدا لە لایەك بێت، بڕیاردان لەسەر ئاستی سەركەوتنی لە داهاتوودا لە لایەكی تر.
لێرەدا هەندێك لە دید و پێناسەكانی هەڵسەنگاندنی كاركردن دەخەینە روو:
- پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ كاركردن لە دامەزاوەكاندا، بە یەكێك لە كارە سەرەكییەكانی كارگێڕی و بەڕێوەبردنی كاروباری كارمەندان دادەنرێت بۆ زانینی ئاستی جێبەجێكردنی ئەرك و فەرمانەكان، هەروەها هەوڵدانە بۆ بەرەوپێشخستن و گەشەسەندنی كاركردن لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەكانی دامەزراوەكە.
- پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ كاركردن لە دامەزاوەكاندا، بە یەكێك لە كارە سەرەكییەكانی كارگێڕی و بەڕێوەبردنی كاروباری كارمەندان دادەنرێت بۆ زانینی ئاستی جێبەجێكردنی ئەرك و فەرمانەكان، هەروەها هەوڵدانە بۆ بەرەوپێشخستن و گەشەسەندنی كاركردن لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەكانی دامەزراوەكە.
- پرۆسەی هەڵسەنگاندن بریتییە لە پێزانینێکی رێكخراوەیی فەرمی بۆ كارامەیی كارمەندەكان لە كارەكانیاندا بەپێی پێوەرێكی دیاریكراو و پێشبینیكراو، گەیاندنی ئەم پێزانینە بە كارمەندە پەیوەندیدارەكان.
- ئەو پرۆسەیەیە كە لە رێگەیەوە دامودەزگاكان فیدباكی چالاكییەكانی كارمەندەكانیان لێ دەست دەكەوێت.
- پرۆسەی پێوەركردن و هەڵسەنگاندنە بۆ ئاستی كاركردنی دامودەزگاكان...
ئەگەر بەوردی چاوێک بە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی پیشەییدا بخشێنینەوە وەك پرۆسەیەكی كارگێڕی و رەفتاری، دەبینین بریتییە لەم فاكتەرە بنچینەییانە:
1- بوونی رێژەیەك یان ئاستێك كە دەبێت كارمەند پێی بگات.
2- پێوەرێكی پراكتیكییە بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و بەراوردكردنی بە رێژەیەكی دیاریكراو.
هەرچۆنێك بن، پێناسەكانی پێشوو و هیی دیكەش بۆ هەڵسەنگاندنی پیشەیی، ئەوە دووپات دەكەنەوە كە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی جێبەجێكردنی ئەرك، بریتییە لەم فاكتەرانەی خوارەوە:
- كۆكردنەوەی زانیاری و فیدباك دەربارەی كارمەندەكانی دامەزراوەكە.
- ئەم پرۆسەیە بریتی دەبێت لە هەڵسەنگاندن و پێوەر بۆ شێوازی كاركردنی كارمەند یان فەرمانبەر.
- ئامانجی زانینی جێبەجێكردنی كارەكانی كارمەندە لە ئێستادا.
- ئامانجی باشكردن و پەرەپێدانی جێبەجێكردنی كارەكانی كارمەندە لە داهاتوودا.
- بەراوردكردن لە نێوانی تاكی بەرهەمهێنەر و كەسی كەمبەرهەم.
- كۆكردنەوەی زانیاری و فیدباك دەربارەی كارمەندەكانی دامەزراوەكە.
- ئەم پرۆسەیە بریتی دەبێت لە هەڵسەنگاندن و پێوەر بۆ شێوازی كاركردنی كارمەند یان فەرمانبەر.
- ئامانجی زانینی جێبەجێكردنی كارەكانی كارمەندە لە ئێستادا.
- ئامانجی باشكردن و پەرەپێدانی جێبەجێكردنی كارەكانی كارمەندە لە داهاتوودا.
- بەراوردكردن لە نێوانی تاكی بەرهەمهێنەر و كەسی كەمبەرهەم.
2-2-3- فاكتەرە كاریگەرەكانی سەر پێوەری جێبەجێكردنی ئەرك:
بۆچوونی لاندی و فار: كۆمەڵێك فاكتەری سەرەكی هەن، كە كار دەكەنە سەر پێوەری بەجێهێنانی ئەرك. ئەم فاكتەرانە كارلێكی تایبەتمەندییە كەسێتییەكانی تاك لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی رەوشەكە (موقف) بەرهەم دەهێنن، كە ئەم كارلێكانە تاك دەبەن بەرەو جێبەجێكردنی ئەركەكەی (لاندی، فار) سەرچاوەی پێشوو.
بۆچوونی لاندی و فار: كۆمەڵێك فاكتەری سەرەكی هەن، كە كار دەكەنە سەر پێوەری بەجێهێنانی ئەرك. ئەم فاكتەرانە كارلێكی تایبەتمەندییە كەسێتییەكانی تاك لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی رەوشەكە (موقف) بەرهەم دەهێنن، كە ئەم كارلێكانە تاك دەبەن بەرەو جێبەجێكردنی ئەركەكەی (لاندی، فار) سەرچاوەی پێشوو.
تایبەتمەندییەكانی رەوش خۆی بریتین لە هەموو فاكتەرە پەیوەندیدارەكانی لایەنی كار، بەدەر لە كەسەكەی كە دەمانەوێت ئاستی كاركردنی بپێوین، كە ئەم فاكتەرانە دەگرێتەوە: سەرپەرشتیار، هاوكار، دیزاینی كار، سیستمی پاداشتكردن، پەیكەری دامەزراوەیی، پەیڕەوی دامەزراوەكە و كۆمەڵێك شتی دیكەش.
بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو مۆدیلەی (وەك هەردوو لێكۆڵەر لاندی و فار باسی لێ دەكەن)، فاكتەرێكی گرنگ هەیە، ئەویش جیاكردنەوەی كاركردنی مرۆڤە بە بەكارهێنانی رێوشوێنی پێوەركراو بۆ شێوازی كاركردنی، ئەمەش هەندێک جار كەموكوڕی لە چەندێتی كاركردن دەردەخات. ئامانجی سەرەكی لە پێوانەكردنی كاركردنیش، كەمكردنەوەی ئەم كەموكوڕییانەیە بۆ نزمترین ئاست.
ر.س
ر.س