کوردستانی
وەزیری تەندروستی: رۆژانە لە ھەرێمی كوردستان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 700 كەس دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت، رۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان پشكنین بۆ 700 كەس دەكرێت ئاماژە بەوەشدەکات تائێستا 61 كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە.
وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت، رۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان پشكنین بۆ 700 كەس دەكرێت ئاماژە بەوەشدەکات تائێستا 61 كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رۆژانە لە ھەرێمی كوردستان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ 700 كەس دەكرێت، هەروەها تائێستا پشكنینی 190 كەس پۆزەتیڤ بووە و ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە كۆی ئەو كەسانەی پشكنینیان بۆ گومان لێكراوان كراوە تائێستا 190 حاڵەتی پۆزەتیڤ ھەبووە و دوو گیان لەدەستدان ھەبووە، ئەو كەسانەی راستە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام نەخۆشی دیكەی درێژخایەن و كوشندەیان ھەبوو".
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند "تائێستا 61 كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان، تێستی كۆتایی بۆ چەند كەسێكی دیكە كراوە رەنگە لەم دوو رۆژەدا رەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "كە نیشانەی زۆربەی تووشبووان لە ھەرێمی كوردستان مەترسیدار نییە و باری تەندروستییان جێگیرە، حاڵەتەكانی ئەم دواییە بەركەوتەی بەركەوتەكانن، بۆیە دەبێ ھەمووو ھەوڵێك بدەین تا یەك تووشبوو لە ھەرێمی كوردستان مابێت بیدۆزینەوە".