گێتی
ئاگر به‌رۆكى هه‌زاران هاوڵاتیی ئه‌مه‌ریكاى گرتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى دوو رۆژه ئاگر له ناوچه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته‌وه و بەهۆیه‌وه 13 هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵکردووە.
میدیاکانی ئەمه‌ریکا بڵاویاکردەوە "لە شەوی سێ شەممەی رابردووەوە لە ناوچەی بوت کاونتی باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیای ئاگرێکی فراوان لە دارستانەکانی ناوچەکە کەوتووەتەوە".
باس له‌وه‌شكراوه "ئاگره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان ته‌شه‌نه‌ى كردووه و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە و چه‌ندین تیمى ئاگر كوژێنه‌وه‌ش به‌شدارن له كوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە ناوچەکە باری نائاسایی راگەیاندراوە و لەکۆی 15 هەزار لە دانیشتووان 13 هەزار كه‌سیان ماڵەکانیان چۆڵکردووە".
ع