کوردستانی
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بەپێی بڕیارە نوێیەکە هاوڵاتییان لەناو سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، بۆ كاری زۆر پێویست، بەپێی ڕێنماییە تەندروستیو كارگێڕیو ئارامیەكان، دەتوانن لە سەعات (12)ی شەو تا سەعات (6)ی بەیانی بێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی هاتوچۆ بكەن.
بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پێکهاتوون لەمانەی خوارەوە:
1-هاووڵاتیان لەناو سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، بۆ كاری زۆر پێویست، بەپێی ڕێنماییە تەندروستیو كارگێڕیو ئارامیەكان، دەتوانن لە سەعات (12)ی شەو تا سەعات (6)ی بەیانی بێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی هاتوچۆ بكەن.
2-پێویستە هاووڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێنماییو ڕێكارە تەندروستییو كارگێڕییو ئارامییەكان بن، تەنها لەكاتی دابینكردنی پێداویستی ڕۆژانەو حاڵەتی نەخۆشیدا، بە پێ و، بێ مۆڵبوون و كۆبوونەوە، كارەكانی خۆیان بەخێرایی جێبەجێ بكەنو بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.
3-جگە لەو كەرتانەی لە بەیانەكانی وەزارەتی ناوخۆو لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، رێگەیان پێدراوە هاتووچۆ بكەن، هیچ مۆڵەتپێدانێك لەكاتی دەرچوونی ئەم بڕیارانەوە كاری پێ ناكرێتو لایەنی مۆڵەتدەرو مۆڵەتپێدراو بەرپرسیار دەبن.
4-هەركەسێك لەكاتی ئەركی فەرمیدا نەبێتو شوێنی كارەكەیو پێگەكەی بۆ هاتووچۆكردن بەكاربهێنێت، بەپێی بڕگەكانی بەیانی ژمارە (23)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ سزادەدرێت.
5-هەر شوێنێك كە ڕێگای پێدراوە خزمەتگوزاریی گشتیی جێبەجێ بكات ئەگەر پابەندی تەواوی ڕێكارە تەندروستیو كارگێڕییو ئارامییەكان نەبێت دادەخرێت.
6-بانكە ئەهلییەكان تەنها ڕۆژانی دووشەممەو چوارشەممان لە هەفتەیەكدا، لە سەعات (9)ی بەیانی بۆ (12)ی نیوەڕۆ كراوە دەبن، بەپێی ڕێكارە تەندروستیو كارگێڕیو ئارامییەكان، کە پێشتر ڕاگەیەندراون.
7-كۆمپانیاكانی دابەشكردنی خۆراكو پێداویستیە سەرەكییەكان لەناو شاری سلێمانیدا لە ڕۆژی (3/ 4/ 2020)ەوە تەنها لە سەعات (8)ی بەیانی بۆ (1)ی نیوەڕۆ كارەكانیان جێبەجێ دەكەن.
8-چالاكیی فرۆشتن و جموجوڵی فرۆشتنی كارگە پیشەسازییەكان، لە سەعات (٧)ی ئێوارە بۆ سەعات (6)ی بەیانی دەبێت.
9-لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، کردنەوەی نۆرینگە قەدەغەیەو هەر دەرمانخانەیەکیش دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازیی مۆڵەتپێدراو بەڕێوەی نەبات، دادەخرێت.
10-پێویستە هەموو ئەو كەسو دەستەو لایەنو ڕێكخراوو كۆمپانیایانەی كاری خێرخوازیی دەكەن، هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ یەكە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانیدا بکەن، لیستی تایبەت بەو خێزانە بەڕێزانەی سودمەند دەبن ئامادە بكەن.