کوردستانی

شارەوانی سلێمانی فۆرمی دابەشكردنی زەوی دەداتە بەڕێوەبەرایەتییەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی سلێمانی فۆرمی دابەشكردنی زەوی دەداتە بەڕێوەبەرایەتییەكان


مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی فۆرمی دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە شارەوانی سلێمانیدا دابەشدەكات بۆ پڕكردنەوەی لەلایەن فەرمانبەرانەوە.

ئاكۆ عەزیز، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"بەپێی رێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2024ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستاندا بڵاوكراوەتەوە، فۆرمی دابەشكردنی زەوییان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆیان ناردووە".

وتیشی"حەوت بەڕێوەبەرایەتی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی هەن كە داوایان لە هەموو ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە كردووە بەپێی رێنماییەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، فۆرم بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە پڕبكەنەوە كە شایستەی وەرگرتنی زەوین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەركات تەواوی فۆرمەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانەوە پڕكراوەنەوە و گەڕێنرانەوە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەوكات ئەوانیش رەوانەی وەزارەتەكەی خۆیانی دەكەن و لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی وردبینیكردن و پەسەندكردنی".

ئ.پ


لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی سەرجەم شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتییەكەی ئاگاداركردووەتەوە لە وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

هەر لە ئاگادارییەكەدا داوا لە نوێنەری سەرجەم شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی كراوە بەزوترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی دابەشكردنی زەوی.  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان