سەرکەوت کەریم

سەرکەوت کەریم

عەقڵیەتی ئینگلیز

نە سیاسەت و ئەدائی سەرۆک وەزیران و نە کار و پرۆژە و جۆری حکوم کردن و ستراتیجی کابینە و تیمەکەی بۆ من گرنگیەکی ئەوتۆی نییە، ئەم نووسینەش زادەی ھەندێک وردبوونەوە و سەرنجدانە لەو رووداوانەی لەم چەند ھەفتەی کۆتاییدا لە بەریتانیا روویداوە.

لەگەل ئەوەش  کەرەنتینە و بێ کاری و مانەوە لە ماڵەوە یەکێکی دیکەیە لە ھۆکارەکانی نووسینی بابەتەکە.
 
سەرەرای ئەوەی زۆرینەی حکومەتە تۆکمە و زلھێزەکانی دنیا ئامادەکاری و رێوشوێنی تۆکمە و بەھێزی ئەمنی وتەندروستیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتەبەر، جیاواز و نامۆتر لەو دەوڵەتانە وڵاتی بەریتانیا لەسەرەتادا کەمترین گرنگیان بەبابەتەکە دا، بەشێوەیەکی گشتی قسە و باسێکی ئەوتۆی لەسەرنەکرا، لە ناوخۆی بەریتانیا (سکۆتلەند، ئینگلاند، وێڵز، نۆرس ئایلاند) حکومەت بە کەمتەرخەم و بێباک لە گیانی ھاوڵاتیانی تۆمەتبارکرا، بابەتەکە لەناو کۆمەڵگا و سۆشیال میدیا و ھەندێک دامودەزگای دەوڵەت بەرەوداخراوی دەڕۆشت.

سە‌رۆك وه‌زیران و تیمه‌كه‌ی بێدەنگ و ئارام نقەیان لێوه‌ نه‌ده‌هات، وردەوردە میدیاكان كردیانه‌ هه‌ڵا و ھەڵمەتێکی گشتگیر دەستی پێدەکرد‌، به‌ڵام حكومه‌ت بێده‌نگی هه‌ڵبژارد بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. 

دۆخی خراپی (چین، ئێران و ئیتالیا) بەتایبەت ھێدی ھێدی بەریتانیەکانی بەئاگادەھێنا، ھەواڵ و وێنەکان تۆقێنەر و ترسناک بوون، لەوکاتەی دەسەڵاتدارانی ئیتالیا پۆل پۆل ھەواڵی مردنی ئیتالیەکانیان رادەگەیاند 
بۆرس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زیران و تیمه‌كه‌ی هاتنه‌سه‌ر شاشه‌كان و پلانی حكومه‌تیان ئاشكراكرد، به‌ڵام چ پلانێك؟ 
مەرگی ئازیزان، روونتر پلانێکی تۆقێنەر! 
 بەسەر و شکڵێکی شپرزو شێواو، له‌ وتارێكی ناڕێك و پێكدا و به‌ ده‌نگێكی پڕ لە خەماوی سه‌رۆك وه‌زیران وتی ''پێویسته‌ هه‌مووان خۆمان بۆ له‌ ده‌ستدانی كه‌سه‌ ئازیزه‌كانمان ئاماده‌بكه‌ین، داوا له‌ به‌ریتانییه‌كان ده‌كه‌م خۆیان له‌ ماڵ حه‌شار نه‌ده‌ن، چونكه‌ پێویسته‌ هه‌موو به‌ریتانیه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێت تا سیستمی به‌رگری له‌شمان به‌هێزبێت و وه‌ك به‌ریتانیای گه‌وره‌ به‌رده‌وام بین له‌ ژیان، بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌ سه‌دا شه‌شی هاوڵاتیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ین كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن مرۆڤ. به‌ڵام حكومه‌ت پلانی هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌كردنی زۆرترین گۆڕ، ده‌توانین نزیكه‌ی پێنجسه‌د هه‌زار كه‌س بنێژین له‌ هایدپارك له‌ له‌نده‌ن''
 
له‌ دوای ئەو لێدوانه‌، لە ھەموو دنیا سەرۆک وەزیران بە شێت و گەمژە و بێ دەسەڵات و بێ پلان بینرا.  روونتر بڵێم لەناوخۆی ئەم بەریتانیا بە ملیون (Fuck)ی بۆ رەوانە کرا، بـــەڵام دوای تێپەڕبوونی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ 
ھەندێک لە نووسەران و رۆژنامەنووسانی بەریتانی بەشێوەیەکی دیکە لێکدانەوە بۆ قسەکانی سەرۆکە سورەکەدەکەن، پێیانوایە کە ترس و تۆقاندن رێگەیەکی باش و گونجاوە بۆ ئه‌وه‌ی سەرۆک بتوانێت گەلی ئینگلیزی پێ كۆنترۆڵ بكات و رێگەی ئاسانتر خەڵکی دێنە ژێر بار و بە شێوەیکی گشتی بڕیارەکانی حکومەت لە چوارچێوەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە جێبەجێدەکەن.

لەدوای لێدوانەکانی جۆنسن و دروستکردنی ئەوترسەی کە دەبێت دوو ملیۆن لە گەلی بەریتانیا قوربانی بدات دۆخێکی وای ھێنایە ئاراوە کە نه‌ك مرۆڤه‌كان، بگره‌ سه‌گ و پشیله‌ و کۆترەکانیش له‌ شه‌قامه‌كان دیار نامان.  هه‌مووان كه‌وتنه‌خۆ تا یه‌كێك نه‌بن له‌و دوو ملیۆن مردووه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

وەک ھەندێک لە پیره‌كان باسی دەکەن‌ ئێستا له‌و رۆژانه‌ ده‌چێت كه‌ نازییه‌كان به‌ریتانیایان له‌ شه‌ڕی جیهانی دووه‌م بۆمبارانكرد و هه‌مووان خۆیان له‌ ماڵ و كونه‌كاندا حه‌شارده‌دا. 

به‌م پلانه‌ به‌ریتانیا هیچ پێویستییه‌كی به‌ پۆلیس و دابه‌زاندنی سه‌رباز نه‌بوو تا خه‌ڵك به‌زۆر بكاته‌ ژووره‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا بینیمان و له‌ هیندستان  به‌ تێڵا و دار. 

سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌، جۆنسن باش له‌ عه‌قڵیه‌تی مرۆڤی به‌ریتانی گه‌شتووه‌ و ده‌زانێت تا چ ئاستێك جه‌هل و نافامی له‌م وڵاته‌دا شۆڕبۆته‌وه‌ بۆ ناو تاكه‌كانی، جا نوخبه‌ی سه‌ركرده‌ و بریار دروستكه‌رانی ئینگلیز كێشه‌یان نییه‌ چۆن سه‌یریان ده‌كه‌یت یان ده‌یانبینیت، تاكه‌ ئامانجیان پێكانی ئه‌و خاڵه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan