کوردستانی

ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى بێ ئاو دەبن ئاشكرا ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى بێ ئاو دەبن ئاشكرا ده‌كرێن

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمى كوردستان ناوى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه‌ به‌ هۆى شكانی بۆریی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە هەولێر بێ ئاو ده‌بن، بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "وێستگەی پاڵاوتن كارەكانی راگرتووە و پڕۆسەی كاركردن بۆ چاككردنەوەی بۆرییەكە دەستیپێكردووە"، ده‌شڵێت " لە ماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێردا ئاوی پاك دەگاتەوە هاوڵاتییان".

بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ لە راگەیەندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌ ''بەهۆی شكانی بۆری جۆری (GRP) هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە هەولێر، ئێستا وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3 كارەكانی راگرتووە و پڕۆسەی كاركردن بۆ چاككردنەوەی بۆرییەكە دەستیپێكردووە''.

راشیگه‌یاندووه‌ ''بە بەردەوامی كار لە چاككردنەوەی بۆرییەكەدا دەكرێت و لە ماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێردا ئاوی پاك دەگاتەوە هاوڵاتییان، هاوكات داوا لە هاوڵاتییان دەكەین هاوكارمانبن تاوەكو كاتی چاككردنەوەی بۆرییەكە دەست بە ئاوەوە بگرن''.

ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌شى كه‌ تاوه‌كو چاككردنى بۆرییه‌ ئاوه‌كه‌وه‌ بێ ئاو ده‌بن ئاشكرا كردووه‌ و ده‌ڵێت ''هەولێری نوێ، فەرمانبەران، 5ی حەسارۆكان، مامۆستایان، قەڵاتی نوێ، هاوكاری، هەموو گەڕەكەكانی نێوان جادەی شۆڕش و كەركوك، شێخ ئەحمەد، گوڵان، هەڤاڵان، باداوە، 94ی باداوە و زانكۆ و گەڕەكەكانی ناو شەقامی 60 مەتری، بەشێكن لەو گەڕەكانەی كە لە هێڵی ئاوی ئیفراز 3 ئاویان پێدەگات كە بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە بێ ئاو دەبن''.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان