کوردستانی

له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێوه‌ جووڵه‌یه‌كى سیاسی ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێوه‌ جووڵه‌یه‌كى سیاسی ده‌ستپێده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ دانیشتنى سبه‌ینێى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌، هیچ بڕیارێكى تێدا نادرێت و ته‌نها شه‌رعیه‌ت دانه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌"، ده‌شڵێت "له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ جووڵه‌یه‌كى سیاسی ده‌ستپێده‌كات بۆ گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان".

له‌ سه‌ر داواى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌  10ى ته‌ممووزى 2024، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌باره‌ت به‌ زانیاریی زیاتر و بڕیاره‌كانى نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌، مامۆستا حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكى لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سبه‌ینێ نه‌ حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك پێكده‌هێندرێت و نه‌ هیچ بڕیارێكى گرنگ ده‌درێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌نها شه‌رعیه‌ت دانا به‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، چونكه‌ یاسایه‌ك هه‌یه‌ ده‌ڵێت له‌ پاش سوێندخواردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن به‌ په‌یوه‌ندیكردن ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ گرێبه‌ستى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌ن بكرێت ئه‌و كاته‌ به‌ په‌یوه‌ندى كردن ئه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌م دانیشتنه‌ هه‌نگاوێكى باشه‌ بۆ به‌ره‌پێشچوون بۆ داهاتوو".

وتیشى ""بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش نادرێت كه‌ پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ى یان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ى دیاری بكرێت، به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌كه‌ شكاندنى به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه‌ له‌ به‌رده‌م پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى و دروستبوونى داهاتوویه‌كى گه‌ش به‌ره‌و ئه‌و پرسه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌پێى نووسراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، له‌ پاش دانیشتنى ئه‌نجومه‌ن، ماوه‌ى مانگێك ده‌رفه‌ت ده‌درێت تاوه‌كو پێكهێنانى حكومه‌ت، بۆیه‌ له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێ جووڵه‌یه‌كى سیاسی ده‌ستپێده‌كات بۆ گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان