کوردستانی
له سه‌ر جۆرى ئاردى دابه‌شكراو روونكردنه‌وه ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به‌و ئارده‌ى به‌رهه‌مده‌هێنرێت و دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا، وەزارەتى بازرگانیى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "جۆرەکەى زۆر باشە و پێش دابەشکردنیشی بە سەر هاوڵاتییاندا، پشکنینى شیاویى نانکردنى بۆ دەکرێت".
محەمەد حەنون، وتەبێژى وەزارەتى بارزگانیى عیراق ده‌ڵێت "ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تى بازرگانى، ئاردى بەرهەمهاتوو لە رێگه‌ى ئاشە حکومیى و ئەهلییەکانه‌وه دابیندەکەن".
ده‌شڵێت "هه‌روه‌ها گەنمەکەش پوختەى بەرهەمى ناوخۆییە".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه "ئه‌و ئارده‌ى بەرهەمى ده‌هێنن لە چوارچێوەى کۆبوونى خۆراک، سێ ساڵە جۆرەکەى زۆر باشە و بە کوالێتییەکى بەرز لە ئاشە حکومیى و ئەهلییەکان بەرهەمدەهێنرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "پێش ئه‌وه‌ى دابەشبکرێت بە سەر هاوڵاتییاندا، پشکنینى شیاویى نانکردنى بۆ دەکرێت".
پ ح ع